تورکیا ژێربەژێڕ دۆستی ئیسرائیلە و لە سەرەوەش وەک دوژمن خۆی پێشان دەدات

دەوڵەتی تورکیا پێشەنگی دەوڵەتانی ئیسلامی ئاسایی بوو کە دانی بە دەوڵەتی ئیسرائیل دانا، بە درێژایی حەفتا ساڵی ڕابردوو پەیوەندی نێوان ئەو دەوڵەتە لە ئاستێکی یەکجار بەرزدا بووە، تەنانەت دەوڵەتی تورکیا بە پشتیوانی ئیسرائیل توانیویەتی خۆی بەهێز بکات و درێژە بە  کوردقڕان بدات، ئەگەر ئیسرائیل نەبوایە، تورکیا هەرگیز نەیدەتوانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی تورکیا لە کینیاوە بڕفێنێت، بەڵام ماوەیەکە ئەردۆغان دەیەوێ خۆڵ لە چاوی وڵاتانی ئیسلامی بکات، بۆیە بە ئاشکرا دژایەتی ئیسرائیل دەکات، هەندێکجار داوا دەکات کە ڕژێمی ئیسرائیل وەک تاونباری جەنگ بناسرێت!! بەڵام ئەمە تەنیا دیوی ئاشکرای یاریەکەیە، دەنا هەتا ئێستاش پەیوەندی نێوان ئەنکارا و تەلئەبیب لە ئاستێکی یەکجار بەرزدایە، هەر لەم سەروبەندەدا سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە دەوڵەتی تورکیا سووتەمەنی بۆ ئیسرائیل دابین دەکات و چەکی پێویستی پێدەفرۆشێت، کەچی  کاربەدەستانی تورکیا ئەو ڕاپۆرتە بڵاوکراوانەی سەبارەت بە فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەتدەکەنەوە  کە لە چوارچێوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە  ئاماژەیان پێکراوە و  ڕەخنەیان لە حکومەتی تورکیا گرتووە کە لە سەرەوە خۆی وا پێشان دەدات کە دژایەتی ئیسرائیل دەکات، بەڵام لە ژێرەوە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل پاراستووە و گەشەی پێدەدات
دەوڵەتی تورکیا ئێستا ناچار مایە کە ئەو ڕاپۆرتانە ڕەت بکاتەوە و کە باس لە پەیوەندی بەهێزی ئەنکارا و تەلئەبیب و هاوکاری چەک و تەقەمەنی لە نێوانیادا دەکەن. ڕاستییەی ئەم پرسە دوای ئەوە هات کە لە ڕاپۆرتی بازرگانی دەرەکی دامەزراوەی ئاماری تورکیا (توک)دا هەناردەکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل لە مانگی یەکی ئەمساڵدا خرایە لیستی هەناردەکردنەوە، بەو هۆیەشەوە ڕەخنەی بەرفراوانی لە سۆشیال میدیای لێکەوتەوە

دەزگای ئاماری تورکیا ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ڕەت دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە  تورکیا لەبری تەقەمەنی و پێداویستی جەنگی،  کەرستە و پارچەی چەکی بچووکی  بۆ ئیسرائیل هەناردە کردووە، کورد گوتەنی: شەلە نییە و پاشی شکایە