تورکیا هەوڵی زیندووکردنەوەی داعش دەدات

ئە
ئەمڕۆ هەینی، ڕێکەوتی ١٣-٩-٢٠٢٤ چەکدارانی داعش لە پارێزگای كه‌ركووك هێرشیان کردە سەر هێزێکی سوپای عێراق کە ژمارەیەک کوژرا و برینداری لێ کەوتەوە
ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی ئاسایشی عێراق ئاشکرای کرد کە ژمارەیەک چەکداری ڕێکخراوی بیرتاریکی داعس  لە سنووری شارۆچکەی دووبز ،لە خۆرئاوای شاری کەرکووک، لەهێرشێکی  کتوپڕدا دوو ئەفسەری پلەی باڵای سوپای عێراق گیانیان لەدەستدا و دوو سەربازیی دیش بریندار بوون
سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕێ ڕزگاری پرێسی گوت کە تورکیا هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێکخراوی بیرتاریکی داعش دەدات، چوونکە هەموو پیلانەکانی لە کەرکووک هەرەسی هێناوە، نەیتوانی لە ڕێی تورکمانەوە ڕێژەیەک دەنگ مسۆگەر بکات، نەشیتوانی لە پێکهێنانی حکومەتی پارێزگاکە ڕۆلی کاریگەری هەبێت و ئەندامانی خۆی تێ بخزێنێت
بە گوێرەی زانیاریەکان وا چاوەڕوان دەکرێت کە لە ڕۆژانی داهاتوودا داعش کردە تیرۆریستیەکانی خۆی دژ بە  خەڵک و سوپای عێراق و هێزە ئاساییشیەکانی کەرکووک زیادتر بکات
لەوەتەی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ڕێکخراوی داعشیان لە عێراق هەرێمی کوردستان هەڵتەکاندووە و لە ڕۆژئاوای کوردستان هێزەکانی قەسەد و هاوپەیمانان ڕاوی داعشیان ناوە و سەرکردەکانی داعش تەفر و تونا کراون، ڕژێمی تورکیا بۆ دژایەتیکردنی کورد و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی خۆی پشتیوانی لە داعش کردووە و ئێستاش دەیەوێ زیندووی بکاتەوە