تورکیا بە لۆری خاکی کوردستان دەدزێت

پەیامنێری ڕزگاری پرێس جەخت لەوە دەکاتەوە کە  تورک لە دەڤەری بەرواری باڵا، لە گەلێی پشت گوندی دۆرێ، بە تایبەتی لە 'سەرگیزا'دەستی بە بردنی خاکی کوردستان کردووە، خەڵکی ناوچەکە لەو باوەڕەدان کە ئەو خاکە کانزای یۆرانیۆم وئاسنی تێداهەیە، کاتی خۆیش ڕژێمی سەدام بە باڵەفڕی باری خاکی لەم شوێنە بۆ بنکەی تەممووز بۆ وەبەرهێنانی یۆرانیۆم دەبرد، ئێستاش ڕژێمی تورکیا هەمان
سیاسەتی  دزینی خاکی کوردستان درێژە پێدەدات
جێی ئاماژە پێکردنە کە پێشتر سوپای تورکیا هەموو دارەکانی ئەو دەڤەری بڕی و بە لۆری بۆ تورکیا گواستیانەوە، ئێستاش دەستیان بە دزینی خاک و خۆڵی کوردستان کردووە