تورکمان خۆی بە نەتەوەی دووەمی کوردستان دەزانێت و داوای کۆتاش دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٢-٣-٢٠٢٤ لە کۆنگرەیەکی ڕؤژنامەوانیدا لە شاری هەولێر دە لایەنی تورکمان ڕایانگەیاند کە ئەوان باکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن
لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا ئەو دە لایەنە تورکمانییە ڕایانگەیاند کە  بڕیاره‌كانی دادگەی فیدراڵی عێراق ته‌واو ناده‌ستورین و هۆكاری سیاسیان له‌ پشته‌وه‌یه‌، هەروەها نه‌هێشتنی كۆتای پێکهاتەکان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان له‌گه‌ڵ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق  ناکۆمە كه‌ کورسی كۆتا بۆ پێكهانه‌كان ته‌رخانكراوه‌
هەمیشە تورکمانەکان خۆیان بە دووەمین نەتەوەی هەرێمی کوردستان دەناسێین و کەسێکی وەک ئایدن مەعروفیش گوتوویەتی زیاتر لە چوارسەت هەزار تورکمان لە ناو هەولێردا دەژین، بەو هۆیەوە بایکۆتکردنی هەڵبژاردن پێچەوانەی قسەکانی ئەو حزبانەیە، یان ئەوان پێکهاتەی دووەمی هەرێمی کوردستان نین و ژمارەی تورکمان بەو ئەندازەیە نییە، یان ئەوانە دەزانن کە تورکمانەکان دەنگیان پێنادەن و ئەوان بە نوێنەری خۆیان نازانن، لێرەدا پرسیارێکی جەوهەری هەیە و دەبێ ئەوانە وەڵامی بدەنەوە
ئەگەر تورکمان دووەمین نەتەوەی هەرێمی کوردستانە، کەواتە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن ویستێکی ڕەوایە، ئەگەرنا دەبێ ئەستۆڤانی ئەوە بدرێت کە تورکمان کەمینەیەکی دیاریکراوە و پێویستیان بە کۆتا هەیە، هەروەکو ئەو کۆتاییەی لە عێراقدا هەیە