تراکتۆرێک وەردەگەڕێت و کەسێک دەکوژێت
دەمژمێر یازد ە و سی و پێنج خولەکی ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ٣-٣-٣٢٠٢٤ لە بالیسان، تراکتۆرێک وەردەگەڕێت، بەو هۆیەوە کەسێ گیان لەدەست دەدات
جووتیارێک بە تراکتۆرەکەی بۆ سەر ڕووبار دەچێت، لەوێ گاردنی تراکتۆرەکەی بەسەردا بەردەبێتەوە، بەوهۆیەوە گیان لە دەست دەدات
بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕزگاری پرێس قوربانییەکە تەمەنی سی و پێنج ساڵە و ناوی 'دلاوەر سەدیق عەزیزە' لەم ڕووداوە کارەساتبارەدا گیانی لەدەستداوە
سەرەتا تەرمی قوربانییەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی بالیسان دەکرێت، دوایی بۆ دادی هەولێر گوازراوەتەوە
فەرهاد شێخ وەسانی لە نەخۆشخانەی بالیسان بە پەیامنێری ڕزگاری پرێسی ڕاگەیاندووە گورزەکە هێندە کاریگەربووە کە سەری لە لاشەی جیا بۆتەوە و دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە، هەر بۆیە قوربانیەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی دادی هەولێر کراوە