تا چەک لە دەستی خەڵکدابیت، شەڕە تەقە بەردەوام دەبیت
زۆر جاران دەگوترێ هەرێمی کوردستان شامی شەریفە و ئاژاوەی تێدا نییە، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش سەروماڵی خەڵک دەپارێزن، بەڵام ڕۆژانە شەڕ و کوشتن لێرە و لەوێ ڕوو دەدات، هۆکارەکەیشی بۆ هەبوونی چەک لە دەستی خەڵک دەگەڕێتەوە. حزبە دەستەڵاتدارەکان هەم خۆیان چەک پێشکەش بە لایەنگرانی خۆیان دەکەن، هەمیش پسولەی چەکهەڵگرتن بۆ ئەندام و لایەنگرانی خۆیان دەکەن، ئەمەش وای کردووە کە شەڕ و کوشتن درێژەی هەبیت
شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٢-٤-٢٠٢٤ لەگوندی 'شەوک'ی سەربە ناحیەی مەلائۆمەی هەولێر بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی، شەڕ لەنێوان دوو خانەوادە دروست بوو، بەو هۆیەوە تەقەیەکی زۆر کرا و پشێوی لە ناوچەکە دروست بوو، بەڵام هێزەکانی ئاسایشی هەولێر و هێزەکانی پۆلیسی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانیان شەڕەکە کۆنترۆڵ بکەن ، بەڵام هەتا چەک لە دەستی خەڵکدابێت، ئیدی شەڕ و کوشتن هەر درێژەی دەبیت، بۆیە دەبێت چەک لە خەڵک وەربگیرێتەوە