بە کوردی قسە دەکات، تورکەکان دەیکوژن
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ١-٩-٢٠٢٤ کوردێک لە ئەستەمبۆل، بە چەقۆ دەکوژرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ١-٩-٢٠٢٤ کەسێکی باشووری کوردستان لەگەڵ براکانی لە ئەستەمبۆل دەبێت و بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ خزمێکی خۆی لە بەریتانیا دەکات، بەهۆی ئەوەی بە کوردی قسەی کردووە، دەستەیەک تورکی ڕەگەزپەرست هێرشیان کردۆتە سەری و بە چەقۆ کوشتوویانە
بە گوێرەی زانیاریەکان قوربانیەکە ناوی ناوی "حەکیم لوقمان"ە ودانیشتووی ناحیەی کەلەکچی دەڤەری ئاکرێیە و تەمەنی چل و پێنج ساڵە و خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە
برایەکی حەکیم بە ڕاگەیاندنەکانی ڕاگەیاندووە کە ئەوان لە ئیماراتەوە بە فڕۆکە هاتوونەتە شاری ئەستەمبۆڵ، ویستوویانە چەند ڕۆژێک لەوێ بمێننەوە، بەڵام کاتێک براکەی لە تەلەفۆن بە کوردی قسەی لەگەڵ خزمێکمان دەکرد کە لە بەریتانیا دەژیت، چەند تورکێک بە چەقۆ هێرشیان کردە سەرمان و برینداریان کردین، بە هۆی برینی چەقۆ برایەکەم بەناوی حەکیم گیانی لەدەست دا و منیش بریندار بوویمە، بەڵام ئەوەی جێی ئاماژەیە کەس دەستگیر نەکراوە و پۆلیسی تورکیا خۆی نەبان کردووە
بەگوێرەی زانیاریەکان ئەو کوردانەی باشووری کوردستان لە بەردەم هۆتێلێکی ئەستەمبۆل بوونە کاتێک تورکەکان هێرشیان کردۆتە سەریان ویستوویانە بیانکوژن، مخابن بەو هۆیەوە حەکیم لوقمان کە کوردێکی باشووری کوردستانەوە و پێشانگەی ئۆتۆمۆبیلی هەیە گیانی لە دەستداوە
برای ئەو قوربانیە دەڵێت ئێمە لە مافی خۆمان خۆش نابین و داوا دەکەین کە پۆلیسی تورکیا ئەو تیرۆریستانە دەستگیر بکات و ڕاپێچی دادەگەیان بکات، چونکە کامێراکانی چاودێری ئەو دیمەنانەیان تۆمارکردووە و دەتوانرێت بە ئاسانی ئەو مرۆڤکوژانە دەستگیر بکرێن
دەمارگیری و دژایەتی تورک و دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە کورد هەموو سنوورێکی بەزاندووە، بەڵام مخابن کوردانی باش باوەش بۆ تورک دەگرنەوە و ئەوان بۆ کارکردن دەهێننە کوردستان و ڕێزیان لێ دەگرن