بە ڕێکەوت تاوانێکی گەورە ئاشکرا دەبێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٤-٤-٢٠٢٤ قایمقامیەتی قەزای سلێمانی ئاشكرای کرد کە بە هۆی ئەوەی ئاگر لەیەکێک لەماڵەکانى شارى سلێمانى کەوتبۆوە، دەرکەوت کە تاوانی دروستکردنی زەیتی ناتەندروست لەم ماڵەدا ئەنجام دەدرێت
، بەگوێرەی زانیاریەکان شەوی ڕابردوو ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، بەو هۆیەوە خاوەنی ماڵەکە  سووتا و گیانی لە دەست دا
بە هۆی ئەو ئاگرە دەرکەوت کە لەو ماڵەدا زەیتى زەیتون ساختە دروست دەکرێت. قایمامیەتی قەزای سلێمانی دەڵێت لەو ماڵەدا زەیتی و ئاسایی و مۆم تێکەڵاو کراوە و بە ناوی زەیتی زەیتوون لە ڕێی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی و ئینتەرنێتەوە فرۆشتوویەتی، ئەمەش زیانێکی یەکجار زۆری بۆ تەندروستی هەیە
بە گوێرەی وتەی پزیشک و پسپۆڕەکان ئەم  زەیتە  زیانی بۆ کۆئەندامی هەرس، هەناسە،  تێکچوونی هۆرمۆنەکان و دروستبوونی هەستیاری سەر پێست هەیە