بە مسۆگەرکردنی مافەکانیان برینی شنگال و ئێزدیەکان ساڕێژ دەبێتەوە
دە ساڵ لەمەوبەر، ڕێکخراوی بیرتاریکی داعش بە مەبەستی ئەنفالکردن و سڕێنەوەی ئێزدیەکان، شاڵاوی بەرفراوانی بۆ سەر شنگال و گوندەکانی ئێزدیخان دەستپێکرد، دەیویست وەکو پێشوو ڕەشەکوژری ئێزدیەکان بکات، مخابن لە ڕؤژی ٣ی هەشتی ٢٠١٤ تاوانەکانی ڕێکخراوی بیرتاریکی داعش بە لووتکەی گەیشت، لە دەستپێکدا سەتان پیاو و لاوی ئێزدیان گوللەباران کرد، هەروەها هەزاران کچ و ژن و منداڵی ئێزدیشیان وەک دەستکەوت ئەنفالکرد، کە هەتا ئێستاش چارەنووسی زۆرینەیان نادیارە. ئەمڕۆ بەو بۆنە خەمناکەوە بەژنی خۆمان لەبەر باڵای بەرزی ئەو ئێزدیانە نەوی دەکەین کە بێتاوان کوژران و ئەنفالکران. ئەمڕۆ کە دەیەمین ساڵیادی ئەو ڕەرشەکوژیە و جینۆسایدە دەکرێتەوە، لە دەستپێکدا سڵاو بۆ گیانی قوربانیەکان دەنێرێن و هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەکانیان دووپات دەکەینەوە، لەهەمان کاتدا نەفرەتی مێژوو لە ڕێکخراوی بیرتاریکی داعش و هاودەست و هاوکارانیان دەکەین
برینی ئەو تاوانەی کە دژ بە ئێزدیخان ئەنجامدراون هەرگیز ساڕێژ نابنەوە، بۆیە پێکهێنانی هەرێمی ئێزدیخان لەنێو باشووری کوردستان بە ڕەوا و پێویست دەزدانین، خوازیارین کە کۆمەڵی نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق ئەو هەنگاوە هەڵبگرنەوە و بە پێکهێنانی هەرێمی ئێزدیخان کۆتایی بەو ستەم و مەترسیانە بهێنن کە بەردەوام بەرۆکی ئێزدیخان دەگرێت تەنیا بەهۆی ئەوەی کە کوردن و پەیڕەوی لە دینی ئێزی دەکەن
سڵاو لە گیانی ئەو مرۆڤانەی کە بێتاوان کوژران
نەفرەت لە ڕەگەزپەرست و تووندڕۆ و بیرتاریکان