بە شێوازی جۆراوجۆر یادی ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١کرایەوە

ئەمڕۆ سی و سێیەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١ بوو، بەم بۆنەیەوە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان بە شێوازی جۆراوجۆر یادی ئەم ڕاپەڕینە مەزنە کرایەوە. هەر شارە و بە شێوازی خۆی، هەر ڕێکخراو و کۆمەڵەیەک بە شێوازی خۆی، حزبەکان بەیاننامەیان دەرکرد، بەڵام خەڵکی دەروازەی ڕاپەڕین جیا لە شارەکانی دیکە لە بەردەم مزگەوتی ناجیەخان کۆبوونەوە و یادی ڕاپەڕینیان کردوە، سەرەتا چەند خولەکێک بێدەنگ بۆ ڕێزگرتن لە جانگۆریانی ڕێی ڕزگاری و سەربەخۆیی ڕاوەستان، دواتر بە شێوازی کوردانە پێشوازییان لەو میوانانە کرد کە بۆ ئەم ساڵڕۆژە سەردانی دەروازەی ڕاپەڕینیان کردبوو