بەڕێوەبەری گۆشینە وانەبێژان دڵگەرم دەکات

بەڕێوەبەری قوتابخانەی گۆشینە بە پەیامنێری ڕزگاری پرێسی گوتووە: من مامۆستایانی وانەبێژ هەناسە سارد ناکەم و   مووچەی تەواویان پێ دەدەم
ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت: ویژدانم  ئاسودەنەبوو، ئێمەی مامۆستایانی میلاک و فەرمی مووچەمان وەرگرت و ئەوان هێشتا موچەیان بۆ نەهاتووە ، بۆیە بڕیارمدا کە مووچەی ئەوانیش بدەم
 بەڕێوەبەری قوتابخانەی گۆشینەی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پارەی تەواوی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی دابین کرد و ئەمڕۆ دەستی بە دابەشکردن کرد
. مامۆستا خالید خورشید بەڕێوەبەری قوتابخانەی گۆشینەی بنەڕەتی لە سیدەکان،  بە ڕزگاری پرێسی ڕاگەیاند:" دوای ئەوەی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ زۆر دواکەوت، وەک ئەرکێکی مرۆیی و هەست کردن بەبەرپرسیارەتی و ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ، بە تایبەتیش کە لە جەژنی ڕەمەزان نزیک دەبینەوە، خۆشبەختانە پارەی تەواو کە نزیکەی نۆ ملیۆن دینار بوو بۆ مووچەی بیست و دوو مامۆستای وانەبێژی قوتابخانەکەمان دابین کرا
 بەڕێوەبەری قوتابخانەی گۆشینە لە سیدەکان، دەڵێت:" مامۆستایان بەو پەڕی دڵسۆزیەوە دەوام دەکەن و ئەرکی پیرۆزی خۆیان کە پەروەردە و فێرکردن بەجێدەگەینن، بۆیە ویژدانم  ئاسودە نەبوو ئێمەی مامۆستایانی میلاک و فەرمی مووچەمان وەرگرت و ئەوان هێشتا موچەیان بۆ نەهاتووە، ڕاستییەکی ئێمە ساڵانێکە پێکەوەین ئیدی نەدەکرا ئێمە مووچە وەربگرین و ئەوانیش لە بێ مووچەییدا هەناسەی ، سارد هەڵبکێشن، بۆیە خۆشبەخت و ئاسوودەم کە توانیمان ئەو ئەرکە جێبەجێ بکەین و مووچەی ئەوانیش بدەین، چونکە قوتابخانەکەمان ژمارەیەکی یەکجار زۆر خوێندکاری هەیە، دەوامی بەیانیان و ئێوارانمان هەیە
ئامادەکردنی: ئیسماعیل محەمەد