بەفر و باران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبارێت

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی ئێران،  سبەی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٢-١-٢٠٢٤   شەپۆلێکی بەفر و باران پارێزگاکانی   ورمێ، سنە، کرماشان و ئیلام و پارێزگای لوڕستان دەگرێتەوە
هەر لەم بارەیەوە کەشناسیی پارێزگای ورمێ  ئاشکرای کردووە کە بەیانی رۆژی دووشەممە شەپۆلێکی سەرما سەرجەم ناوچەکانی پارێزگاکە دەگرێتەوە و سەرما، بەفر و باران  تا کۆتایی هەفتەیە بەردەوام دەبێت.
 لە لایەکی دیکەوە بەپێی کەشناسیی پارێزگای کرماشان، لە سبەی دووشەممەوە شەپۆلێکی سەرما  پارێزگاکە  دادەپۆشێ و لە هەندێک ناوچەشدا  بەفر و باران دەبارێت
لە لایەکی دیکەوە  کەشناسیی پارێزگای سنە ئاشکرای کردووە کە سبەی دووشەممە لە پارێزگاکەدا باران دەبارێ و بواری دیتن کەم دەبێتەوە، بەڵام ڕۆژی چوارشەمە بەفر لە کێوەکان دەبارێت

هەر لەم پێوەندەدا کەشناسیی پارێزگای ئیلام پێشبینی دەکات کە  سبەی دووشەممە، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە پارێزگاکە  بکات و ڕۆژی هەینیش بەفر لە پارێزگاکە ببارێ
جێی ئاماژە پێکردنە کە هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە سێ مەتر لە ملەی ژاڵانەی هۆرامان باری بوو، هەر بەهۆی بەفر و بارانەوە کێشەی گەورە بۆ خەڵکی ئەو پارێزگایانە دروست بووە و لەم هەفتەیەشدا دیسانەوە بە هۆی بەفر و باران کێشەکان بەردەوام دەبن