بەغداد: کەسێک برا و براژن و برازایەکی خۆی دەکوژێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٩-٦-٢٠٢٤ لە شاری بەغداد کەسێک هێرشی کردە سەر ماڵی براکەی و سێ کەسی لێ کوشتن
بە گوێرەی زانیاریەکان ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ناوچەی سەدر لە ڕؤژهەڵاتی پایتەخت کەسێک هێرشی کردە سەر ماڵی براکەی و دەستی نەپاراست و سێ کەسی کوشت
پۆلیسی بەغداد بڵاوی کردۆتەوە کە دوای ڕووداوەکە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و فەرماندەیی پۆلیسی ڕەسافەی بەغدا گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تیمێکیان بۆ لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردنی بکوژەکە پێکهێنا
پۆلیسی بەغداد ئاشكرای کردووە کە زۆر بە خێرایی بە هۆی بەدواداچوون و پشکنینی کامێرای چاودێری، دەرکەوت کە تاوانبارەکە خێزانی براکەی کوشتووە، کە لە سێ کەس پێکهاتبوون، بەڵام هەر زوو پۆلیس توانی بکوژەکە دەستگیربکات
بە گوێرەی زانیاریەکان، تاوانبار بە چەکی کلاشنکۆف تاوانەکەی ئەنجامداوە و سێ کەسی کوشتووە و دوای هەڵاتووە، بەڵام زۆر بە خێرایی تاوانبارەکە دەستگیرکرا