بەریتانیا: پەنابەرانی کورد دەنێرێتەوە
ڕاستییەکەی لەوەتەی باس لە گواستنەوەی پەنابەران بۆ وڵاتی ڕواندا دەکرێت، ژمارەیەکی زۆر پەنابەر خۆیان شاردۆتەوە و هەندێکیش گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتانی خۆیان پێ باشترە ، لەم بارەیەوە دەشتی جەمال گوتوویەتی: ژمارەیەک پەنابەر بەرەو فەرەنسا و ئیرلەندا ڕۆیشتوون.
بە گوێرەی زانیاریەکان یەکێتی ئوڕووپا لە زۆربوونی ژمارەی پەنابەران بێزارن بۆیە وڵاتانی ئدانمارک، ئەڵمانیا و نەمساش هاوشێوەی بەریتانیا دەیانەوێ پەنابەران بۆ وڵاتێکی ئەفریقایی یان بۆ دووڕگەیەکی دوورە دەست بگوازنەوە تا پەروەندەکانیان یەکلایی دەبێتەوە
ئەم نیازەی یەکێتی ئوڕووپا نەک گرفت و ئاستەنگی بەرچاو لەبەردەم پەنابەران دادەنێت، بەڵکو گرفت و کێشە بۆ خۆشیان دروست دەکەن، ئەوان دەتوانن سیاسەتی پەنابەرێتی بگۆڕن، بەو شێوەیە دەتوانن گیانی هەزاران کەس لە مردن ڕزگار بکەن کە ڕۆژانە لە ڕێی گەیشتن بە ئوڕووپا گیان لە دەستدەدەن