بەریتانیا هاوشانە ئەفغانیەکانی ڕەت دەکاتەوە

کاتی خۆی هێزە تاییبەتییەکانی بەریتانیا ڕێگرییان لە گواستنەوەی ئەو هێزەی ئەفغانییە گرت کە شانبەشانی ئەوان دژ بە تالیبان شەڕیان دەکرد 

بەڵگەنامە دزەپێکراوەکان ئاشکرای دەکەن کە هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا داوای گواستنەوە و  نیشتەجێکردنی ئەو هێزە هاوشانەی ڕەتکردۆتەوە، وێڕای ئەوەی کە زۆرینەی ئەو هێزە بەڵگەی باوەڕپێکراویان لەسەر کە هاوشانی بەریتانیا دژی تالیبان شەڕیان کردووە

کۆماندۆکانی ئەفغانستان کە یاوەری هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا بوون و لە زۆر ئەرکی سەخت و دژواردا هاوشانی بەریتانیەکان بوون، دوای هاتنەوەی تالیبان ئیدی فەرامۆش کران و خۆیان لێ نەبان کرا

لە دوایین زانیاریدا ئاشکرا بووە کە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا  لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ لەسەر ئەو بابەتە ئەنجام دەدەن، ئەگەر کەمتەرخەمی لە پەروەندەکەدا هەبووبێ، کەمتەرخەمان سزا دەدرێن
سەرچاوە: پانۆرامای بی بی سی فارسی