بەرپرسی ڕێکخراوی هانای ئاژەڵان بۆ ڕزگاری پرێس دەدوێت
شادەخان لە دیدارێکی ڕزگاری پرێسدا
پرسیار: ئامانجتان چ بوو لە دروست کردنی ئەم ریکخراوە؟
وەڵام: ئامانجمان خزمەتکردن و بەهاناوە چوونی سەرجەم ئاژەڵان کە ستەمیان لێ دەکرێت بەتایبەت ئاژەڵانی بێلانە کە لە کۆمەڵگەی ئێمە پەراوێز خراون
پرسیار: چۆنیەتی چالاکیەکانتان؟
وەڵام: بە هاناوە چوونی ئەو ئاژەڵانەی ڕۆژانە تووشی پێکدان و سزا دەبن لەلایەن مرۆڤەوە ،هەروەها بردنی خواردن و ئاو بۆ ئەو جێگایانەی خواردن پەیداکردن تێیاندا ئەستەمە بۆیان و لەخۆ گرتنی ئەو ئاژەڵانەی تووشی کەمئەندامی جەستە بوون
پرسیار: سەبارەت بە هەماهەنگی پاراستنی ئاژەڵان چی دەڵێی؟
وەڵام: هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوڕێ ئاژەڵدۆستەکانمان هەیە لە شاروشارۆچکەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاژەڵان و پێدانی ڕێنمایی دروست
پرسیار: لێرەو لەوی گرفتەکانی ئاژەڵان بەدی دەکرێت ئەم گرفتانە چۆن چارەسەر دە کرێن؟
وەڵام: تاکە هۆکار بۆ گرفتی ئاژەڵان نەمانی هیچ شوێنێکە بۆیان بەهۆی زۆری شوێنی یەکەی نیشتەجێبوون و نەمانی خۆڵ و خاشاک. پرسیار: چیتان کردوە بۆ سه گە بێلایەنەکان؟
وەڵام: وەک ڕێکخراو چارەسەری سەرجەم ئەو ئاژەڵانەمان کردووە کە بریندارو لێدراو بوون ، پاشان سکاڵامان لەو کەسانە کردووە کە بوونەتە هۆی ئازاردانی ئاژەڵان و چەوساندنەوەیان
پرسیار: چۆنیەتی چارەسەر کردنی گرەفتەکانتان؟
وەڵام: تەنها چارەسەر بۆ گرفتی سەگی بێلانە نەزۆک کردنیانەو گەڕاندنەوەیانە بۆ ژینگە چەندین نوسراومان پێشکەش بە شارەوانی سلێمانی کردووە کە ڕێگای تەندروست و سنووردارکردنیان تەنها نەزۆک کردنە، لەهەمان کاتدا وەک خۆمان ژمارەیەکی زۆرمان نەزۆک کردووە
سەبارەت بە شادەخان لە زمانی خۆیەوە: شادی علی دانیشتووی سلێمانیم ، خێزاندارم و دوو منداڵم هەیە، پیشەی سەرەکیم فەرمانبەری بانکم، لەدوای دەوامی فەرمی بەهانای ئاژەڵانەوە دەچم و برینەکانیان سارێژ دەکەم وەک ئەرکێکی مرۆڤانەو خۆبەخشانە بێ ئەوەی هیچ کەس هاوکاری ماددیمان بێت .هەروەها چارەسەرو کڕینی دەرمان و ئۆومبیل لە ئەستۆی خۆمانە