بەردێک گرفت بۆ هاتوچۆ دروست دەکات

 لەسەر ڕێی هاملتۆن، لە نێزیک گوندی زەروانی سنووری قەزای ڕواندز، بەردێکی گەورە لە شاخ دەخزێ و دێتە خوارێ، بەو هۆیە گرفتی هاتوچۆ دروست دەکات
پەیامنێری ڕزگاریپرێس لە  زاری هاووڵاتییەکی گوندی زەروانەوە، ئاشکرای کردووە   کە بەرێکی گەورە هاتۆتە خوارێ و گرفتی بۆ دانیشتوانی گوندەکە دروست کردووە. ئەو هاووڵاتییە گوتوویەتی" بەهۆی داڕمانی شاخەوە، بەردێکی گەورە هاتۆتە خوارێ، بەو هۆیەوە بەشێک لە ڕێیەکە گیراوە، هەرچەندە بە تەواوی ڕێی نەگرتووە و دەتوانرێ هاتوچۆ بکرێت، بەڵام هەبوونی ئەو بەردە خۆی لە  خۆیدا گرفتێکی گەورەی بۆ هاتوچۆ دروست کردووە
لەو بارەیەوە، ئەحمەد قادرەسوور قایمقامی ڕەواندوز هەواڵەکەی پشت ڕاست کردۆتەوە و گوتوویەتی دەبێ بەردەکە بشکێنرێ و
هەوڵدەدەین بە زووترین کات ئەو گرفتە چارەسەر بکەین
 ڕاستییەکەی لە ڕۆژانی ڕابردوو بارانێکی زۆر لە ناوچەکە باریوە و کاریگەری لەسەر داڕمانی شاخ هەبووە، داڕمانی ئەو بەردە یەکێکە لە هۆکارەکانی باران بارینی زۆر