بێ ئاوی تەنگ بە دانیشتوانی سیدەکان هەڵدەچنێت
ماوەی چەند ڕۆژێكە لە گەڕەك و كۆڵانەكانی سەنتەری قەزای سیدەكان، گرفتی دابەش كردنی ئاوی خواردنەوە دروست بووە، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ئیدارەی سۆران هۆكارەكە ی بۆ ڕزگاری پریس ئاشكرا دەكات و دەڵێت:
هۆكاری گرفتی ئاوی خواردنەوەی سیدەكان کەم تەرخەی بەلێدەری پرۆژەکەیە
تەحسین سەعدوڵڵا ، بەریوەبەری ئاوی ئیدارەی سۆڕان .ڕاگەیاند:" بەهۆی كاركردن لە پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری چەند جارێك بۆری سەرەكی ئاوی خواردنەوەی سیدەکان شكاوە، بەو هۆیەوە نەتوانراوە چەند نۆرە ئاوێک بۆ هاووڵاتیان بەربدرێتەوە، هەروەها بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی سیدەكان، دەڵێت:" جیا لە بۆری سەرەكی، لە چەند گەڕەك و كۆڵانێكیش تۆڕی ئاو تێكچووە، تیمەكانمان سەرقاڵی چاككردنەوەن. هەروەها لە درێژەی ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت: ئێستادا چەند كۆڵانێكی گەڕەكی گوڵان لە دابەش كردنی ئاو گرفتیان بۆ دروست بووە، تیمەكانمان سەرقاڵی چاككردنەوەی ئەو بۆریانەن كە بەهۆی ئیشكردنی كۆمپانیاکەوە شكاون
جێی ئاماژەیە کە سیدەكان لە ڕووی كارگێڕییەوە سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە و ڕێژەی دانیشتوانی بیست هەزار كەسە، لە سەنتەری قەزا زیاتر لە هەزار هاوبەشی ئاوی هەیە، بەهۆی شكانی بۆری ئاو سەرجەمیان بێ ئاو ماونەتەوە