بۆ یەکەمین جار تیپی فوتسالی ئەفغانستان بەرەو مۆندیال دەڕوات

تیپی میللی فوتسالی ئەفغانستان بە ئەنجامی پێنج بە سێ لە تیپی میللی قیرغیزستانی بردەوە، ئەمەش دەبێتە یەکەمین جار کە تیپی میللی فوتسالی ئەفغانستان بۆ مۆندیال سەربکەوێت
ماجید مورتەزایی، سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی فوتساڵی ئەفغانستان پێش ئەم یارییە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتبووی: پێویستە ئاسیا باوەڕ بەوە بهێنێت کە ئیدی کە هێزێک بە ناوی ئەفغانستان لە فوتساڵدا هەیە و نکۆڵی لێناکرێت
ماجید مورتەزایی کە بۆ خۆی هاونیشتمانییەکی ئێرانییە، سەبارەت بە فوتسالی ئەفغانستان گوتوویەتی: تا ئێستا زۆر کاری گەورەی کردووە، هەروەها یاریزانەکانی ماوەیەکی زۆرە مەشق و ڕاهێنانەکانی سەخت و چڕ دەکەن و ڕاهاتوون لە بارودۆخێکی سەخت و هەستیاردا یاری بکەن
دەیەمین خولی مۆندیالی فوتساڵ لە ئۆزبەکستان لە ١٤ی ئەیلول تا ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بەڕێوەدەچێت و ٢٤ تیپ بەشداری تێدا دەکەن
جێی ئاماژەیە کە تیپی میللی فوتسالی ئەفغانستان ڕۆژی هەینی ڕابردوو بە ئەنجامی پێنج بە سێ لە عێراقی بردەوە
ڕاستییەکەی جێی تێڕامانە کە ئەفغانستانی ژێر دەستی تالیبان لە گەلێک بواردا پێشکەوتنی گەورەی بە خۆیەوە بینیوە، ئەمە لە کاتێدایە کە واچاوەڕوان دەکرا کە تالیبان ئەو وڵاتە بکەن بە دۆزەخ و هەناسەی ژیان لە خەڵک ببڕن، بەڵام پێشکەوتنی ئەفغانستان لە بواری تەکنەلۆژیای نوێ بە تایبەتی دروستکردنی تڕومبێل و فڕۆکەی بچووک بۆ هەموان جێی باوەڕکردن نییە، ئەمە لە بواری وەرزشیشدا سەرکەوتنی مسۆگەر کردووە، ئیدی دەبێ جیهان بە چاوێکی دیکە لە دەستەڵات و فەرمانڕەوایەتی تالیبان بڕوانێت