بۆ پێشگیریکردن لە هەڕەشەکانی ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل کۆدەبنەوە

لۆید ئۆستین و یۆاڤ گالانت، وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و ئیسرائیل، لە دوایین پەیوەندی تەلەفۆنیدا، هێرشکردنە سەر هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق بە "کردەوەیەکی مەترسیداری گرژی"یان ناوبرد. لەم هێرشانەدا چەندین سەربازی ئەمریکی بریندار بوون 
لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسدا نووسیویەتی: لە وتووێژێکدا لەگەڵ یۆاڤ گالانت جەختی لە پابەندبوونی واشنتۆن  بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل لە بەرامبەر "هەڕەشەکانی ئێران و حزبوڵای لوبنان و گروپە چەکدارەکانی دیکە کردۆتەوە 
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشكرای کردووە کە لە ڕێی که ناڵی دیپلۆماسیەوە په یامێکیان بۆ ئێران ناردوه که زیادبوونی گرژییه کان له ناوچه که له به ڕژه وه ندی تاراندا نییه و جه ختیشی کردۆتەوه که ئه مریکا به رگری له ئیسرائیل ده کات له به ڕامبه ڕ هه ر هه ڕه شه یه کی سه ڕبازی
هاوکات سەبارەت بەو پێشهاتانەدا جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کەناڵی ئێکسدا نووسیویەتی، لەگەڵ جێگرەکەی، کامالا هاریس، دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری کردەوە سەربازی ئێران لە تایبەتمەندەکەدا پێگەیشتووە و ڕێ چارەی گونجاوی بۆ دەدۆزنەوە
بێگومان گرژی و ئاڵۆزیەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیسرائیل و ئەگەری بەرفراوانبوونی بازنەی شەڕ لە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی ڕێکخراوی حەماس سەرچاوەی گرتووە