بۆ دژایەتی کورد، پەنا بۆ شەیتان دەبات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا کە ڕاشکاوانە پشتیوانی لە جەبهەی نوسرە، ڕێکخراوی بیرتاریکی داعش و گروپەکانی دیکەی دژ بە ڕژێمی سوریا دەکرد، ئێستا ئامادەیی خۆی بۆ دانوستاندن لەگەڵ سوریا و ڕژێمی ئەسەد پێشانداوە
ئەردۆغان کە بەشار ئەسەدی بە شەیتان و بکوژ ناودەبرد، ئێستا بۆ ئەوەی ڕێ لە پێشکەوتنی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بگرێت، مەیلی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرکۆماری سوریا ئاشكرا کردووە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕاشکاوانە ئاشکرای کرد کە ڕێی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە باکووری سوریا( ڕۆژئاوای کوردستان) گرتووە کە بڕیار وابوو بەڕێوە بچێت
ڕاستییەکەی مەیلی ئەردۆغان بۆ دیدار لەگەڵ بەشار ئەسەد تەنیا بۆ ئەوەیە بەر بە پێشکەوتنی ڕۆژئاوای کوردستان بگرێت، هەر بۆیەش ئامادەیە هەموو سازشێک بکات و پشت لە کلکەکانی بکات و بیانفرۆشێت
هۆزان بامەڕنی