بۆچی لە فەرهەنگی کوردی دەترسن؟
داگیرکارانی کوردستان ووێڕای ئەوەی کە زیاتر لە سەت ساڵە لێبڕاوانە هەوڵی سڕینەوەی نەتەوەی کوردیان داوە و لە هیچ شتێک سڵیان نەکردۆتەوە، بەڵام خۆشێان دەزانن لەو سیاسەتەیاندا سەرکەوتوو نەبوونە، بۆیە ڕۆژ دوای ڕۆژ بە شێوازی جۆراوجۆردژایەتی خۆیان ۆ فەرهەنگی کوردی تووندتر دەکەن، ئەوەتا لەو وڵاتەی ناوی تورکیای لێنراوە کە یەک بستە خاک هی نەتەوەی تورکی نییە، کەچی وێڕای ئەوەی نکۆڵی لە هەبوونی نەتەوەی کوردی باکوور دەکەن، کەچی نایانەوێ ناوی کورد لە سەر مانگ و مەریخیش ببیستن، بۆیە بەردەوام بەرپرسە ڕەگەزپەرستەکانی ئەنقەرە دەلێن کوردستان نییە!! ئەگەر هەشبێت، ئێمە لە ناوی دەبەین، هەرچەندە ئەو قسانە تەنیا بەتاڵکردنەوەی هەوای ترشاوی ناو هەمبانەی زگیانە و ڕۆژێک بەو داخەوە دەمرن
زۆرجاران فەرمانبەر و کاربەدەستانی فڕگەکانی تورک کێشە و گرفتیان بۆ ئەو کەسانەش دروست کردووە کە ناویان کوردستان بوو، هەروەها پۆلیس و سەربازانی تورک سووکایەتیان بەو کەسانە کردووە کە جلکی کوردیان پۆشێوە یان سترانی کوردیان چڕیوە
لە لایەکی دیکەوە لە سالانی ڕابردوودا، چەندین مامۆستای زمانی کوردی لە کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی ئەوەی منداڵانی کوردیان فێری خوێندن و نووسینی کوردی کردووە، دەستگیرکراون و زیندانی کراون، نموونەش مامۆستا زارا محەمەدی و سۆما پورمحەمەدی ... هەموو ئەو شتانە بەڵگەی ئەوەن کە داگیرکاران زۆر لە فەرهەنگی دەوڵەمەندی کوردی دەترسن، بەو هۆیەوە بە هەموو شێوەیەک دەیانەوێ ئەو فەرهەنگە دەوڵەمەندە یان بسڕێتەوە، یان بۆ خۆیان دااگیری بکەن
تورک لە مەنگۆلیاوە هاتۆتە ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەر خاکی کورد دایکوتاوە، کەچی نکۆڵی لە هەبوونی نەتەوەی کورد دەکات، ئێستا تورک دەیەوێ دیرۆک و شارستانیەتی باپیرانی کورد لە سەر ناوی خۆی تاپۆ بکات، ئەو شتانەیشی بۆی تاپۆ نەکرێت، دەیەوێ بسڕێنەوە، بەڵام خەونی حوشترە و ناکام دەمێنێتەوە