بکوژەکەی شوعەیب زارعی دەستگیر دەکرێت

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ١٦-٣-٢٠٢٤ پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە لەلایەن هاوڕێیەکی خۆیەوە دەکوژرێت و بکوژەکەش بە ماتۆڕ هەڵدێت
 ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە کاتێکدا کە حزب و لایەنە سیاسیەکان سەرقاڵی یادکردنەوەی سی و شەشەمین ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بوون، کەسێکی گومانلێکراو بە چەکی بێدەنگ تەقە لە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەکات و دەیکوژێت
بە گوێڕەی زانیاریەکان، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، بکوژەکە بە ماتۆڕ ڕادەکات و دەیەوێ خۆی دەرباز بکات، بەڵام لە پێنجوێن دەستگیر دەکرێت
بە گوێڕەی ڕاگەیاندراوی کۆمەڵە، تاوانبارەکە بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ قوربانیەکە دەکات و بۆ شوێنی مەبەست دەیبات و لەوێ بە چەکی بێدەنگ دەیکوژێت