بنڕۆی میراوە پاک دەکرێتەوە

سەرچاوەیەک لە ئەندازەیی هاتوچۆی هەرێم بە پەیامنێری ڕزگاری پرێسی ڕاگەیاندووە کە تیپێکیان دەستی بە پاککردنەوەی تونێلی میراوە کردووە و توانیویەتی لە ماوەی دە دەمژمێر بە تەواوی پاکی بکاتەوە
دوێنێ پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٢٢-٢--٢٠٢٤ تیپێکی ئەندازەیی هاتوچۆی هەرێم  هەلمەتی پاککردنەوەی تونێلەکەی دەستپێکرد و هەمان ڕؤژیش تەواوی کرد کە تیپەکە لە دە کەس پێکهابوو
سەرچاوەکە هۆکاری پاککردنەوەی تونێلەکەی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە بەهۆی زستان و زۆری بارانەوە تونێلەکە پیس ببوو، بۆیە دوای پاکردنەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا هێماکان نوێ دەکرێنەوە تا شۆفێران تێیدا سوودمەند بن