بلۆمبێرگ: دەنگی کورد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی تورکیا یەکلاکەرەوە دەبێ

شیکارییەکی دەزگای “بلومبێرگ”ی ئەمریکایی پێشبینی ئەوەی کردبوو کە لە دوای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، کورد کاریگەری “نائاسایی” بەدەست دەهێنێت

شیکارییەک بەناونیشانی “دوژمنە سوێندخواردووەکانی ئەردۆغان دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەکان زۆر یەکلاکەرەوە دەبن” ئەوانیش بریتین لەو سیاسەتمەدارانەیی کورد کە ساڵانێکە لە پەرلەمان دوورخراونەتەوە و لە زیندان تووند کراون.، بە گوێڕەی چاوەڕوانییەکانی دەزگای “بلومبێرگ”ی ئەمریکایی لە دوای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، کورد کاریگەری نائاسایی دەبێ

شیکارییەکە پشتڕاستی کرۆتەوە ئەو سیاسەتمەدارە کوردانەی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وەک تیرۆریست پۆلێنی کردوون، وەک هێزێکی چارەنووسساز لەو ئۆپۆزسیۆنەدا دەرکەوتوون کە بۆ ڕووخاندنی سەرۆک کۆمار کۆبوونەتەوە، ڕەنگە لە دوای هەڵبژاردنتش ببنە هێزێکی کاریگەری ناو پەرلەمانی تورکیا

لە شیاریەکەدا هاتووە کە هیچ لایەنێک ناتوانێت زۆرینەی ڕەها ی پەرلەمان بەدەستبهێنێت، بەڵام بە پشتیوانی چەپی سەوزی (لایەنگرانی کورد و هاوپەیمانی چەپەکەیان) ئۆپۆزیسیۆن دەتوانێت زۆرینە مسۆگەر بکات. بێگومان دەنگدەرانی کورد ڕۆڵی سەرەکی لە پشتیوانیکردنی کاندیدی هاوپەیمانی نەتەوەیی، کەمال کلیچدارئۆغڵو بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار دەبینن