بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی دەیەوێ بەشداری لە هەڵبژاردنی کوردستاندا بکات

بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی  کە لە دوایین کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان  جیابۆوە و وەک حزبێکی نوێ خۆی ناساند، ئێستا دەیەوێ بە لیستێکی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بکات
بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی  دوای نزیکەی ساڵێک جیابونەوە لە بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە ڕێی باڵای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق خۆی تۆمار دەکات و دەیەوێ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بکات
ئەندامێکی سەرکردایەتی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی  بە ناوی (ع. ت .ع) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پەیامنێری رزگاری پریس هەواڵی پێکهێنانی لیست بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کورسدتان سەرڕاست کردۆتەوە و گوتویەتی: ئێستا لەخۆ ئامادەکردنداین بۆ کۆنگرە، چونکە دوای وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی داوایان لێکراوە کە بەزووترین کات کۆنگرە ببەستن
بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان هەرچەندە نزیکەی ساڵێک دەبێ لە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان جیابۆتەوە، بەڵام خۆی بە درێژەپێدەری ئەو بزووتنەوەیە دەزانێت کە لە ساڵی ١٩٧٨ دامەزرابوو