براکوژی تاوانە

کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی کوردستان
ئازادیخواز و ڕزگاریخوازانی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە  کارەساتێکی دیکە بەرۆکی خەباتی رزگاریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە، پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی
شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دوای تێکەڵاوبوونەوەیان، دیسانەوە سەنگەریان لەیەک گرت و شەڕێ براکانیان درێژە پێدایەوە، بەو هۆیەوە چەند لاوێکی خوێنگەرم و شۆڕشگێر بوونە قوربانی و هەندێکی دیکەش بریندار بوون، ئێمە لە حزبی ڕزگاریی کوردستان، زۆر بە تووندی شەڕی براکوژی ڕیسوا و شەرمەزار دەکەین، دەخوازین هەڵگیرسێنەرانی شەڕی براکان دادگەیی بکرێن و سزا بدرێن. ڕاستە ئەو شەڕە لە نێوان دوو باڵی کۆمەڵەیە، بەڵام پێوەندی ڕاستەوخۆی بە هەموو خەڵکی کوردستانەوە هەیە، بۆیە دەبێ بە تووندی لە قاوبدرێ و ڕیسوا بکرێ، چونکە تەنیا لە بەرژەوەندی دوژمنی کێشەی کورد و داگیرکارانی کوردستاندایە
نەفرەت لە شەڕی براکوژی
ڕیسوایی و شەرمەزایی بۆ هەڵگیرسێنەرانی شەڕی براکان
مەکتەبی ڕاگەیاندنی حزبی ڕزگاریی کوردستان