باڵەفڕێکی تورکیا بەردەبێتەوە

دەمژمێر دە و چل و نۆ خولەکی شەوی ڕابردوو باڵەفڕێکی جەنگی سوپای توركیا لەشاری دیلوک  دەکەوێتە خوارەوە

عەلی یەرلی وەزیری ناوخۆی توركیا لەبارەی كەوتنە خوارەوەی باڵەفڕەکەی سوپای وڵاتەكەی ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردۆتەوە و جەختی کردۆتەوە کە  دەمژمێر ٢٢.٤٩ خولەکی ڕێکەوتی ٩-٢-٢٠٢٤ه باڵەفڕێکی سوپا بەربۆتەوە و هەموو ئەوانەی تێدابوونە، کوژراون

عەلی یەرلی وەزیری ناوخۆی تورک لە ڕاگەیاندراوەكەىدا  ئاشكرای کردووە کە باڵەفڕێکی سوپای وڵاتەکەیان، کە لەفڕۆكەخانەی  هاتایەوە   فڕی بوو،  لە گوندی كارتالی سەر بەشارەدێی نۆردگی نزیك دیلوک كەوتۆتە خوارەوە و تەواوی تیمەکەی ناو بالەفڕەکە گیانیان لەدەست داوە و کوژراون