باکووری کوردستان ڕادەبێتەوە

حەفت سەت ساڵە کە باکووری کوردستان لە لایەن تورکانەوە داگیرکراوە، بە درێژایی ئەو ماوەیە هەولی لێبڕانەوەیانداوە تا کورد بتوێننەوە، بەڵام تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوونە، بەتایبەتیش لە هەڵبژاردنەکاندا زۆرینەی خەڵکی کوردستان نەترسانە دەنگ بە نوێنەرانی کورد دەدەن و نەفرەت لە خۆفرۆشان دەکەن
ئەمجارەیان دەمپارتی کە وەک پارتێکی کوردان ناسراوە، توانیویەتی لە شارەکانی تونجەلی، ئاگری، موش، ئامەد، ماردین، باتمان، وان، هەکاری، سێرت، ئیغدیر سەرکەوتنی گەورە بەدەست بێنێت، هەروەها لە شارەکانی شڕناخ و بتلیس وەکو هێزی دووەم خۆی پێشانداوە، ئەگەر گوشاری هەمەلایەنە نەبوایە لەم دوو شارەش سەرکەوتنی بەدەست دەهێنا، وێڕای هەموو ئەوانەوە، بەڵام مخابن هێشتا شارەکانی دیکەی وەکو قارس، ئەردەهان، ئەرزەڕۆم، بنگۆل، ئەلعەزیز، مەلاتیا، ئورفە، ئایدەمان، غازی عەنتاب،  قەهرەمانمەرعەش، عوسمانییە و چەندین شاری دیکە لە دەستی پارتە تورکیەکاندا ماونەتەوە 
چاودێرانی سیاسی بەو ڕاستییە گەیشتوون کە ئیدی دەبێ ڕێچارەی ئاشتی بۆ دۆزی باکووری کوردستان بدۆزرێتەوە کە لە نێوان چوارچێوەی سنووری تورکیادا ماوەتەوە و سیاسەتی نکۆڵیکردن لە نەتەوەی کورد پەیڕەو دەکرێت