ئەگەر لافاو هەڕەشە لە شاری هەولێر دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٩-٤-٢٠٢٤  شەپۆلێكی بەهێزی بارانی بەخووڕ هەولێر و كەركووكی داگرتووە
پەیامنێری ڕزگاری پرێس دەڵێت: ئێستا شەپۆلێکی بەهێزی باران دایکردووە، پارێزگاری هەولێر و کەرکووکی گرتۆتەوە، بەوهۆیەوە  شارەزایانی كەشناسی هۆشداری  دەدەن و دەڵێن لەوانە لافاو دروست ببیت بە تایبەتی لە ناو شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان
ئەمشەو ٩-٤-٢٠٢٤ هەورێکی باراناوی لە ئاسمانی شاری هەولێرتێپەڕ دەبێت، بەوهۆیەشەوە بارانێکی بەخووڕ دەبارێت و ئەگەری لافاو هەیە
بە گوێڕەی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕزگاری پرێس سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسیی لە پێگەی كۆمەڵایەتی خۆیدا بڵاوی كردەوە، له ئێستادا هەورێکی چڕی بەهێز دروستبووە و ئاوێکی زۆری هەڵگرتووە، لەوانەیە بارانی بەخووڕ و تەرزەی دابکات و لافاویش لە ناو شاری هەولێر هەڵبستێت
سبەینێ یەکەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە و خەڵک دەیانەوێ سەردانی کەسوکاریان بکەن، بەڵام بارانی بەخووڕ و مەترسی لافاو هەڕەشە لە هەموان دەکات