ئەگەری هەڵبژاردنی کوردستان
بە گوێرەی زانیارییەکان کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات. ئەگەر کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ئەو هەڵبژاردنە ئەنجام بدات، ئیدی بە گوێرەی یاساکانی ئەوان، فرەبازنەیی دەبێ و لیستی دەنگدەرانیش بە گوێرەی ئاماری ئەوان دەبێ، واتە ئەوانەی لە خۆڕاوە ناسنامەی باری کەسێتی بۆ دەرهێنراوە، مافی دەنگدانیان نابێ و ئەگەری ساختەکاری کەمتر دەبێتەوە. هەر لەو پێوەندەدا
سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق و ئەنجومەنی كۆمیسیاران، ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بەپێی یاساو دوای دەستەبەركردنی پێداویستییەكان و ڕێككەوتن لەسەر كاتێكی گونجاو، هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بەرێوەببەن
ئەوەی جێی نیگەرانییە، زیاتر لە دە هەزار ناوی دووبارە لە تۆماری دەنگدەرانی کوردستاندا و هەزاران ناوی لێكچوو هەیە، هەروەها هەزاران کەس لە نێو لیستی دەنگدەرانی کوردستاندا هەن کە تەمەنیان لەسەرووی 90 ساڵی دایە