!ئەنفال و مافی گەلێک


زۆرێک لە گەلان کارەساتی کۆمەل کوژیان بەسەرهاتووە بەلام توانیویانە بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی مافەکانیان سوودی لێببینن و بەرامبەر بە دوژمنەکانیان بەکاری بێنن و مافەکانیان وەربگرن لەوانە ئەرمەنیەکان لە کارەساتی کۆمەلکوژی گەلەکەیان بەدەستی تورکەکان هاوکات کۆمەلکوژی هۆلۆکۆست بەهەمان شێوە .بەڵام ئایا ئێمەی کورد توانیومانە کۆمەڵکوژی ئەنفال بەکاربێنین بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی گەلان تالەرێگەیەوە مافەکانمان بەدەستبهێنین . وەڵامەکەی نەخێرە بۆ؟
یەکەم : نەبوونی یەک ووتاری بۆ کارەساتەکەی بەسیاسەتی کردنی لەنێو حزبەکانی کوردستاندا و بەتایبەتیش دەسەڵات نمونەش ئەوەیە کە کاتێ سەرۆکی هەرێم بۆ یادی کارەساتەکە لە مەراسیمەکە ئامادەنەبوو بەلام بۆ ژمارەیەکی کەمی کۆمەڵکوژی ناوچەکەی ئامادە دەبێت
.دووەم ؛ لە خزمەتگوزارییەکانیان بۆ ناوچەکانی ئەنفال و خانەوادەکانیان کەمتەرخەمی دەنوێنن و دەیخەنە مل ملانێ سیاسەکانیان.
سێیەم : هەتا ئیمڕۆ نەیانتوانیوە لۆبییەکی گەورەی بۆ دروست بکەن لەدەرەوەی کوردستان بەڵکە هێندەی گرنگی بە حزبەکانیان دەدەن هێندە گرنگی بە پشتیوانی بەدەستهێنانى کارەساتەکە نادەن. تاریکەوە بەردە بازێک بۆ بەدەستهێنانی مافی سەربەخۆیی کوردستان
چوارەم : وەک حکومەتیش نەیانتوانیوە بەشێوەیەک بیکەنە کارەساتێکی نەتەوەیی کە لە پرۆگرامی خوێندن و هەموو دەزگاکانی دەوڵەت دایبنێن و لەدڵ ودەروونی خەڵک بیچەسپێنن کە هەموو کەسێک بە کێشەی خۆی بزانێت.بیکەنە کارەساتێکی غەمباری زۆرە ملێی نەتەوەیی و نیشتمانیی کەڕێزی لێبگیرێ ورێگەدان بە تەواوت خەڵک و ئەو حزبانەی کە دروشم و ئامانجی حزبەکانیان یادێکی پڕ سەروەری و شایستەی بۆ بکەنەوە
پێنجەم : دروستکردنی مۆنۆمێنتک لەگەرمیان کەدەربری گشت نەهامەتیەکانی ئەوکارەیان بێت
دکتۆر شۆرش عەلی / ئوسترالیا
ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی ڕزگاریی کوردستان