ئەمڕۆ دەرگەی قوتابخانەکانی دەڤەری سۆران دادەخرێن

هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاشكرای کردووە کە ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ٥-٢-٢٠٢٤ دەوامی قوتابخانەکانی ئەو دەڤەرە ڕادەگیرت و پشووی فەرمی دەبێت
پەیامنێری ڕزگاری پرێس دەڵێ بە هۆی نالەباری کەشوهەوا و بەهۆی بارینی بەفر، سەرپەشتکاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هاوهەنگی لەگەڵ قایمقامییەکانی ئەو دەڤەرە بڕیاری داوە کە ئەمڕۆ دووشمە  دەوام نەبێ و دەرگەی قوتابخانەکان دابخرێن
جێی ئاماژەیە ئەم بڕیارە پەروەردەی سۆران، چۆمان، سیدەکان، مێرگەسۆر و خەلیفان دەگرێتەوە، بەهۆی ئەوەی لە هەندێک شوێندا زیاتر لە سی سانتیمەتر بەفر باریوە