ئەمساڵ سەتان حاجی لە مەککەدا دەمرن و شوێنبزر دەبن

بەپێی ئامارێکی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی، لانیکەم ٥٧٧ حاجی لە نەتەوە جیاوازەکاندا لەکاتی ئەنجامدانی حەجی ئەمساڵدا  مردوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون یان سەرگەردان و بزربوون. بە گوێڕەی سەرچاوەکەی هەواڵ، زۆربەی ئەو حاجیانە بە هۆکاری پەیوەندیدار بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما  هەناسەیان لێ بڕاوە و مردوون
ئاژانسەکە لە زاری دیپلۆماتکارە عەرەبەکانەوە بڵاویکردۆتەوە کە لانیکەم ٣٢٣ حاجی میسری لەکاتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی حەج لە مەککەدا مردوون
یەکێک لەو دیپلۆماتکارانەی هەماهەنگی وەڵامدانەوەی وڵاتەکانیان کردووە ڕایگەیاندووە، "هەموویان بەهۆی گەرماوە مردوون" جگە لە کەسێک کە لە کاتی هێرشێکی کەمدا لەنێوان جەماوەرێکی حاجیدا بە کوشندەیی بریندار بووە

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، واتە ١٨-٦-٢٠٢٤ وەزارەتی دەرەوەی میسر ڕایگەیاند، قاهیرە هاوکاری دەسەڵاتدارانی سعودیە دەکات بۆ گەڕان بەدوای ئەو حاجییە میسریانەی کە لە وەرزی حەجدا بێسەروشوێن بوونە

کونسوڵخانەی ئوردن لە وەزارەتی دەرەوە ئاشکرای کردووە کە بە پشتبەستن بە خواستی بنەماڵەکانیان ٤١ مۆڵەتی ناشتنی بۆ حاجیانی ئوردنی دەرکردووە بۆ ئەوەی لە مەککە بە خاک بسپێردرێن
هەروەها بە گوێرەی زانیاریەکان تا ئێستا دە حاجی کورد لە ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی حەجدا مردوون