ئەمریکا دەڵێ وەڵامی کوشتنی سێ سەربازەکەمان دەدەینەوە

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، ئەو فڕندەیەی ڕۆژی یەکشەممە، سێ سەربازی ئەمریکایی لە ئوردن کوشتووە، فڕندەیەکی هێرشبەر بووە و لەلایەن ئێرانەوە دروستکراوە. چەند دەمژمێرێک لەمەوبەر ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا درێژەی بە کاردانەوەی کاربەدەستانی ئەمریکا دا و ڕایگەیاند کە وڵاتەکە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بۆ ئەم هێرشە دەداتەوە.
هەرچەندە کە بەرپرسانی ئێران ڕەتیدەکەنەوە و نکۆڵی لەوە دەکەن کە دەستیان لەم هێرشەدا هەبووبێت، بەڵام ئەمریکا دەڵێ ئەو گروپانە تاوانبارن کە ئێران پشتیوانیان لێ دەکات
لە لایەن خۆیەوە 'محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی'، سەرۆکوەزیرانی قەتەر هیوای خواست کە ئەم پرسە بەرزەفت بکرێت و مەترسی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە دروست نەکات
هێرشە کوشندەکەی فڕندەکان بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا لە نزیک سنووری ئوردن لەگەڵ سوریا، کۆشکی سپی و کۆنگرێسی ئەمریکای نیگەران کردووە، لەم باریەوە 'جۆ بایدن' وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی خستووەتە ژێر گوشارێکی زۆرەوە، بەجۆرێک وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە، ئەنتۆنی بلینکن،ڕایگەیاندووە لە ماوەی ٥٠ ساڵدا ئەمە بێوێنەترین قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
بلینکن کە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بانەمەڕ بەشداری کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی لەگەڵ سکرتێری گشتی ناتۆ کرد، ڕایگەیاند ئەو قەیران و گرژییەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە و لە ساڵی ١٩٧٣ تووندترە