ئەردۆغان لە تورکیا دۆڕاوە، دەیەوێ لە باشوور تۆڵە لە کورد بکاتەوە

وەکو ئاشکرا بوو کە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە پێرێ بەڕێوەچوو، ئەردۆغانچیەکان گورزێکی کاریگەرییان پێکەوت و غلۆر بوونەوە، بەڵام ئەو لە هەوڵی ئەوەدایە کە زۆتر گورز لە کورد بوەشێنێ، بۆیە ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٢-٤-٢٠٢٤ باشووری کوردستانیان کردە ئامانج و فڕندەیەکی تورک لە نزیک کەمپی سەردەشت لە شنگال هێرشی کردە سەر ئۆتۆمۆبیلێک، بەو هۆیەوە کەسێک کوژرا و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون 
هەمیشە کە ئەردۆغان لە ڕەوشێکی نالەباردابێت، دەیەوێ بە کوشتنی کوردان باری لاسەنگی خۆی ڕاست بکاتەوە و بە تورکە ڕەگەزپەرست و گورگە بۆرەکان بڵێ ئەگەر من نەبم کورد  خاکی خۆی ڕزگار دەکات و ئێوەش دەبێ بۆ مەنگۆلیا بگەڕێنەوە، ئیدی لەو ڕێیەوە دەیەوێ هەستی تورکە ڕەگەزپەرەستەکان بۆ لای خۆی ڕابکێشێت