ئەخلاق [ئاکار] چییە؟
زۆر هەیە بەداخەوە بەهەڵە لە ئەخلاق یان بابڵێین ئاکار وەیان مۆڕاڵ تێگەیشتوون باسەرەتا بنەماکانی ئەخلاق دیاری بکەن و بزانین لەچی پێکهاتووە:
١-شێوازی ئاخاوتن ٢- ڕێزگرتن کەبریتیە لە ڕێزگرتن لە خۆگەورەتر ڕێزگرتن لەخۆ بچوکتر ڕێزگرتن لە ڕیش سپی ٣- شەرم لەدایک وباوک وخوشک وبرا و هەموو خزمانی پلە یەک ودوو هاوکات لەخۆگورەتر ٤- ڕێزگرتن لە عادەت و تەقالیدەکانی کۆمەڵگا ٥-ڕێز لەبنەمائاینیەکانی کۆمەڵگا ٦- ڕێزگرتن لە کەلتورو وفەرهەنگی نەتەوە ٧- ڕێزگرتن لە نیشتمان و نەتەوە و شانازیکردن پێوەی و خیانەت نەکردن لێی ٨- شانازیکردن بە سەروەریەکانی گەل ورێزگرتنیان ٩- ڕێزگرتن لەسروشتی نیشتمان وپاک راگرتنی خۆبە بەرپرسیار زانینی. ٢٠- مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر بەنمونە نێر بۆ مێ و منیش بۆ نێر لەسەر بنەمای مرۆڤ بوون .١١- ڕێزگرتن وپاراستنی گیانلەبەران و ئاژەڵان کە سامانێکی نەتەوەیی ونیشتمانین .١٢-ئەژمارکردنی سەربەستی وئازادی وسەربەخۆیی نیشتمان وەک شەرەف بۆ هەمووان بەوپێیەی نیشتمان وگەل موڵکی هەمووانە و پاراستنی ئەرکی سەرشانی هەمووانە. ١٤- وەفاداری وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەوانەی کاری چاک دەکەن بۆت هەروەها وەفاداری بۆ نیشتمان بەیاسا بۆ کۆمەڵگا بۆ چواردەور ...
وە زۆر خاڵی تریش هەیە کەڕەنگە ئەگەر بێینە باسکردنی بەچەندەها باس تەواو نەبێت. بەڵام ئەوەی باوە ئەوەیە کە تەنها بەلەشفرۆش دەوترێت بێ رەوشت لەگەڵ ئەوەی لەشفرۆش ڕەنگە تەنها زیانی بۆ خۆی ئە خەڵکانی کەم هەبێت بەڵام کاتێک کەسایەتی مرۆڤێک یەکێک لەو بنەمایانەی تیانەبوو بەوە دەوترێت بێ. ڕەوشت چونکە نەبوونی هەرجارێک لەوانە زیانی بۆ تەواوی کۆمەڵگا ونەتەوە و نیشتمان هەیە . ئەوەی جێی باسە کەئاماژەی پێبدرێت ئەوەیە بوون ونەبوونی گشت بنەماکانی ئاکار پەیوەندی بە خاوەندارێتی بڕوانامەی بەرزی زانکۆییەوە نیە واتە کەسێک ئەگەر هەڵگری بڕوانامەی بەرز بوو ئیدی بنەماکانی ئاکارو یان ئەخلاقی تیابێت واتە ئەخلاق و پەروەردە بەتەریب لەگەڵ یەک رێناکەن ومەرجی نیە هەردووکیان پێکەوە لەکەسەکەدا بوونی هەبێت . ئاکاریان ئەخلاق گرنگیەکی تایبەتی لە پێناسەی ئاستی بەرزی مرۆڤدا هەیە تەنانەت لەئاینی ئیسلامیشدا ئاماژەی پێکراوە [ الحیائ والایمان] هاوکات لە کوردەواریشدا ووتراوە ( کەسی بێ شەرم و بێ حەیا جا کەسەکە نێربێت یان مێ شانەیەک دێنێ بەڵام کەسی بەشەرم وبە حەیا شارێک دێنێ).
دکتۆر شۆڕش عەلی تیلەکۆیی
نووسەرو رۆژنامەنووس