ئێران و ئیسرائیل هەڕەشە دەکەن

پاش ماوەیەکی کەم لە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک لە دژی ئیسرائیل لە ئەنجومەنی ئاسایش لە پێشهاتێکی مێژووییدا، ئەم وڵاتە هێرشێکی بێوێنەی بۆ سەر کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمەشق دەستپێکرد. بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، سەروەری باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان لە دەستی وڵاتی میواندایە و ئەم هێرشە لە ڕاستیدا دەتوانرێت بە بۆردومانی خاکی ئێران لێکبدرێتەوە
بە واتایەکی دیکە، هەم شوێن و هەم کاتی ئەم هێرشە کردارێکی سەربازی بەرچاوە؛ ئەم کارە جارێکی دیکە نیگەرانییەکانی لە تەشەنەسەندنی شەڕی غەززە بۆ ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەپێدا، چونکە ئێستا لە ڕوانگەی ئیسرائیلەوە تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئێراندایە
ئەگەر ئێران وەڵامێکی تووند بداتەوە لەبەرامبەر ئەو هێرشی کە کونسوڵخانەکەی کرۆدتە ئامانج و( فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران کوژراوە)، بێگومان ئاگری شەڕەکە خۆشتر دەبێت، بۆیە نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر زاری ئەنتۆنیۆ گوترش ئەو کردەیەی ئسرائیلی شەرمەزار کرد
ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران بێدەنگ بێت، ئیدی گورزێکی گەورە بە ناوبانگ و پێگەی دەکەوێت و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا سووک و ڕیسواتر دەبێت
هەر لەو پێوەندەدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران و سەرکۆماری ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاندووە کە خوێنی محەمەد ڕەزا زاهدی فەرماندەی سوپای پاسداران بێوەڵام نامێنێتەوە و لە دەرفەتێکی گونجاودا تۆڵەی دەکەنەوە، ئەمەش بەو واتایەیە کە ئاگری شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و ئێران گەرمتر دەبێت و ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاست پڕووشکەی ئاگری شەڕی بەردەکەوێت