ئێران دەڵێ: ئێمە لە هەڕەشەکانی ئەمریکا ناترسین

وه زیری دەره وه ی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمیر حوسێن عەبدوللەهیان، له بەرامبه ڕ لێدوانی به ڕپرسانی ئه مریکایی گوتی: پێویسته ئەمریکا زمانی هەڕه شه ڕابگرێت و تەکوز لەسەر چارەی سیاسی بکاتەوە. لەلایەکی دیکەشەوە  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٣١-١-٢٠٢٤، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا و ڕایگەیاند لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی، وەڵامی یەکلاکەرەوە دەداتەوە، هەر لەم پێوەندەدا فەرماندەی سوپای پاسداران گوتوویەتی : ئێمە بەدوای شەڕدا ناگەڕین، بەڵام لە جەنگ ناترسین
هەر لەم پێوەندەدا حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: وەڵامی ئێران لە بەرامبەر هەڕەشەکاندا، یەکلاکەرەوە وه بەپەلە دەبێ، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەمریکا زمانی هەڕەشە ڕابگرێت و تەکوز لەسەر چارەی سیاسی بکاتەوە، بەڵام چاودێرانی سیاسی نێودەوڵەتی ئەو قسانەی ئیران بە مزاختنی ڕۆژانە لێکدەدەنەوە و لەو باوەڕەدان کە ئێران  هەرگیز نە دەتوانێ و نەدەیەوێ ڕاستەوخۆ شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل بکات