ئیلام: خاتوونێکی کورد بە باشترین توێژەر دەناسێنرێت

خاتوون سەکینە ئازادی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ئەنستیتۆی زانستی زاگرۆس وەک باشترین توێژەر لە زانکۆی ئیلام دەناسێنرێت
 خاتوون سەکینەوە بە پێشكەشکردنی وتارێکی  جێبەجێکاری شێوەزاری فەیلی و کەلهوڕی  لە زانکۆی ئیلام پلەی نایابی بەدەستهێنا و بە باشترین توێژەر ناسێنرا
 لە چکاوەی تۆژینەوەکەدا دەنووسێت: زمانی کوردی زمانی ملیۆنان کەسی جێواری گۆی زەویە. کرمانجی(بۆتانی)، سۆرانی، هۆرامی-گۆرانی و کوردی باشوور، زارەکانی زمانی کوردین کە چەندین بنزاری دیکەش هەن. زاری ئیلامی (کوردی فەیلی) زاری بەربڵاوی دانیشتوانی پارێزگای ئیلام و ناوچەیەکی  وڵاتی عێراقە، وەکو مەندەلی، خانەقین. کەلهوڕی، خیزلی، ئەرکەوازی، مەلەکشاهی و کورفی فەیلی بەراورد کراون، دەرکەوتووە کە ڕێزمانی ئەم زارە  بەهۆی نزیکایەتی و هاوشێوەیی زۆر ، هاوکات جیاوازی هەیە، بەتایبەتی لە گەردانی  دۆخەکانی کاردا
ئێمە پیرۆزبایی لە خاتوون سەکینە ئازادی دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین