ئۆکراینا: فەرماندەدیەکی باڵای سوپا دوور دەخرێتەوە

زیلینسکی سەرکۆماری ئۆکراینا فەرماندەیەکی باڵای سوپا دوور دەخاتەوە
سەرچاوەکانی هەواڵی ئۆکراینا ئاشكرایان کرد کە ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٤-٦-٢٠٢٤ ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرکۆماری ئۆکراینا فەرماندەیەکی پلە بڵای سوپای وڵاتەکەی دوورخستۆتەوە
بەگوێرەی زانیاریەکان، یۆری سۆدۆل سەرەتای ئەمساڵ وەک فەرماندەی هاوبەشی هێزە چەکدارەکان و سوپای ئۆکراینا دەستبەکار ببوو، بەڵام بە هۆی ئەوەی بەردەوام ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی زیلینسکی لە درێژەدان بە شەڕ دەگرت و خەمباری خۆی بۆ قوربانیەکان دەردەبڕی، دوێنێ دووشەممە بە فەرمانی زیلینسسکی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە پۆستیەکەی دوور خرایەوە
ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئەو ژەنەڕاڵە پەرۆشی گیانی سەربازەکان بوو، بەڵام گروپی ئازۆف بەوە تۆمەتباریان دەکرد کە هۆکارێک بووە بۆ شکانی سوپا لە بەرەکانی شەڕدا، کەچی لە هیکەوە زیلینسکی فەرمانی دوورخستنەوەی یۆری سۆدۆلی دەرکرد و ئاندرێ ئاناتۆف لە شوێنی ئەودا وەک فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان دەستنیشانکرا