ئۆپنهایمەر خەڵاتی ئۆسکاری ئەمساڵ مسۆگەر دەکات

گەورەترین شەوی پیشەسازی فیلم لە هۆلیوود بە ئامادەبوونی گەورەترین ئەستێرەکانی سینەما لە لۆس ئەنجلۆس لە میانی ٩٦ەمین خەڵاتی ئۆسکاری ساڵی ٢٠٢٤ کۆتایی هات

فیلمی "ئۆپنهایمەر" لە دەرهێنانی کریستوفر نۆلان کە سیلیان مێرفی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، کە لە 13 بەشدا لە پێش ڕکابەرەکانیەوە پاڵێوراو بوو، توانی بەپێی پێشبینییەکان خەڵاتی ئۆسکار وەربگرێت و 7 خەڵاتی گەورەی بەدەستهێنا، لەنێویاندا خەڵاتی باشترین فیلم بوو

کیلین مێرفی خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە فیستیڤاڵی ئۆسکاری ٢٠٢٤ بەدەستهێنا

چەند خولەکێک دوای ئەو، کریستوفر نۆلان خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فیلمی ئۆپنهایمەری مسۆگەرکرد
سەرچاوە: بی بی سی