ئۆتۆمۆبیل منداڵێک دەکوژێت

دەمژمێر ١٧ی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٩-٥-٢٠٢٤  منداڵیکی چوارساڵە لە بەر دەرگەی ماڵی خۆیاندا یاری دەکرد، کەچی ئۆتۆمۆبیلێک لێی دەدا و دەیکوژێت
ئێوارەی ئەمڕۆ  لە گوندی” گسێ” ی سەر بە ناحیەی دینارتە، ئۆتۆمۆبیلێک مل لە مندالێک دەنێت و دەیکوژێت
بە گوێرەی زانیاریەکان تەرمی منداڵەکە ڕەوانەی  پزیشکی دادی ئاکرێ کراوە و  شۆفێرەکەش خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە
. نێچیرڤان فەخرەددین هەرکی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی گشتی ئاکرێ  ئاشکرای کردووە کە دەمژمێر ١٧ی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٩-٥-٢٠٢٤  تەڕمی منداڵێک هێنرایە نەخۆشخانە کە لە گوندی گسێ ئۆتۆمۆبیل ملی لێنابوو، بەداخەوە پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدابوو