ئۆتۆمۆبیلێک وەردەگەڕێت و چوار لاو زیانیان پێ دەگات

شەوی ڕابردوو، ڕێکەوتی ١٩-٣-٢٠٢٤ ئۆتۆمۆبیلێک وەردەگەڕێت و چوار گەنج بریندار دەبن
دوێنێ دەمژمێر بیست و دووی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٩-٣-٢٠٢٤ لە ڕێ نێوان  گوندی قۆڕیتان و مامزاوە  ئۆتۆمۆبیلێک کە بەرەو هەولێر دەهات، وەرگەڕا و چوار لاوی کورد بە سەختی بریندار بوون
بە گوێرەی زانیاریەکان دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای شاری هەولێر یەکێک لە گەنجەکان بە ناوی عەبدولباری شێخ محەمەد گیان لە دەست دەدات
هەرچەندە پۆلیسی هاتوچۆ بەردەوام ڕێنوێنی بە شۆفێران دەدات، بەڵام بە هۆی خراپی ڕێ و بانەکان و خێرا لێخوڕێن و پشتگوێخستنی ڕێنوێنیەکان، بەردەوام کارەسات ڕوودەدات و مرۆڤەکان زیانیان پێ دەگات، مخابن ئەمجارەشیان کوردێکی لاو گیانی لە دەستدا و سێی دیکەش بریندارن و لە نەخۆشخانەدا تیمار دەکرێن