ئۆتۆمۆبیلێک وەردەگەڕێت و دوو کەس بریندار دەبن

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١٤-٣-٢٠٢٤ لە  ڕێی گوندی توران ئۆتۆمۆبیلێک  وەرگەڕا و دووکەس برینداربوون
نیوەڕۆی ئەمڕۆپێنجشەممە، لەڕێی گوندی تورانی نزیک ناحیەی ڕزگاری جێبێکی  واز کە بەرەو گوندی توران دەڕۆیشت، وەرگەڕا و دوو کەس بریندار بوون
بە گوێڕەی زانیاریەکان  خێرا لێخووڕین هۆکاری وەرگەڕانی ئۆتۆمۆبیلەکە بوو، ئاکام بەو هۆیەوە دوو کەس برینداربوون
بە پێی ئەو زانیاریانەی بە دەست پەیامنێری ڕزگاری پرێس گەیشتووە، بریندارەکان  بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار گوازراونەتەوە