ئۆتۆمۆبیلێک مل لە منداڵێکی چوار ساڵە دەنێت و دەیکوژێت

دەمژمێر ١٨ی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٢-٤-٢٠٢٤ لە شارۆچکەی هەریر، ئۆتۆمۆبێلێک مل لە منداڵێک دەنێت و دەیکوژێت
سەرچاوەیەک  لە شاری هەریر بە ڕزگاری پرسی ڕاگەیاند  کە دەمژمیر ١٨ی  ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە سەنتەری ناحیەی باسرمەی سەر بەقەزای هەریر ئۆتۆمبیلێک مل لە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵە دەنێت، بەو هۆیەوە دەست بەجێ گیان لەدەستدەدا 

لەزگین سەباح، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی هەریر هەواڵەکەی سەرڕاست کردۆتەوە و گوتویەتی: ئەمڕۆ منداڵێکی چوار ساڵە بە ناوی هەڵوێست مەخسود  گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کە دانیشتووی ناحیەی باسرمەبوو، ئۆتۆمۆبیل لێیدابوو، بەداخەوە پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو، بۆ توێکاری بە ئامبولانسی نەخۆشخانەی هەریر تەرمی قوربانیەکە بۆ پزیشکی دادی هەولێر گوازراوەتەوە