ئایا فڕۆکەی ئێف شازدە باری لاسەنگی ئۆکراینا ڕاست دەکاتەوە؟
دوای ئەوەی یەکەمین کاروانی فڕۆکەی ئێف شازدە بە ئۆکراینا بەخشرا، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری ئۆکرانیا لە شاری کیێڤ لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلنسکی، سەرکۆماری ئۆکرانیا کۆبۆوە و بە پێکەنینەوە ڕایگەیاند : ئەم فڕۆکانە گۆڕانکاری لە مەیدانی شەڕی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیادا دروست دەکەن، بەڵام هاوکات زێلینسکی سەرکۆماری ئۆکراینا گوتوویەتی: سەربازانی وڵاتەکەی لە دۆخێکی سەختدان بە تایبەتیش لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدا
زێلێنسکی هەرچەندە دەزانێت کە هۆکاری بەردەوامی شەڕەکە خودی ئەمریکا و سیاسەتی جۆ بایدنە، بەڵام دیسانەوە سپاسی بلینکنی کرد
بۆ ئەو هاوکارییە سەربازیەی ئەمریکا کە مانگی ڕابردوو لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەندکرابوو
ڕاستییەکەی ڕۆژ دوای ڕۆژ سوپای ڕووسیا لە پێشڕەوی دایە و وردە وردە گوند و شاری ئۆکراینا داگیردەکات، وێڕای هاوکارییە بەردەوامەکانی ئەمریکا و ئوڕووپا هێشتا ڕووسیا باڵادەستی خۆی لە مەیدانەکەدا دەسەپێنێت و هێز و توانای خۆی پێشان دەدات
چاودێرانی سیاسی لەو باوەڕەدان کە پێدانی فڕۆکەی ئێف شازدە کاریگەری لەسەر شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا نابێت، بەڵکو ڕووسیا بە چەکی بەهێزتر وەڵامی دەداتەوە و وڵاتە زیاتر وێران دەبێت