ئاگرکەوتنەوە زیانێکی گەورە بە دهۆک دەگەیەنێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ١-٤-٢٠٢٤ ئاگرێک لە دهۆک کەوتەوە، بەوهۆیەوە زیانێکی گەورەی بە هاووڵاتیان گەیاند
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، ڕێکەوتی ١-٤-٢٠٢٤ ئاگرێک لە بازاڕی چەلێ لە سەنتەری پارێزگای دهۆک کەوتەوە و لە ماوەیەکی کەمدا چەندین دوکان ئاگریان تێبەربوو
بەگوێڕەی زانیارییەکان زیاتر  لە دوو سەت دووکان بەتەواوی سووتاون و بیست یەک کەسیش برینداربوونە
. هەرچەندە تیمی ئاگرکوژێنەوە  زوو خۆیان گەیاندە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە و دەستیان بە هەڵمەتی ئاگر کوژانەوە کرد،  بەڵام بە هۆی ئەوەی قەوارەی ئاگرەکە هێندە زۆربوو، بە زەحمەت توانرا بەرزەفت بکرێت
بە داخێکی گرانەوە ئەمساڵ لە لایەکەوە لافاو زیانی بە شاری دهۆک گەیاند، ئەمجارەشیان ئاگر دیسانەوە زیانێکی گەورەی بە خاوەن دووکانەکان گەیاندووە