ئاهه نگی نه ورۆزی ئیمساڵ له شاری ملبۆڕنی ئوسترالیا بەڕێوەچوو
بەڕێزان بەرپرس و نوێنەری دەزگە فەرمیەکانی حکومەت لە هەرێمی ڤکتۆریا
پەرلەمانتار و ئەندام شارەوانییە بەڕێزەکان
بەرپرس و نوێنەری ڕێکخراوە فەرمی و نافەرمییەکان
حزب و ڕێکخراوە سیاسییە ئوسترالی و کوردستانییەکان
میوانە بەڕێزەکان
کورستانیانی خۆشەویست
سڵاوی تێکۆشان و بەرخۆدانتان لێ بێت
پێمخۆشە لەم بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانییە پیرۆزە و هاکات سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، بەناوی حزبی ڕزگاریی کوردستانەوە بەخێرهاتن و پیرۆزباییەکی گەرمتان لێ بکەم
خۆشەویستان! جەژنی نەورۆز یەکێکە لەو بۆنە پیرۆزانەی کە گەلی کورد هەموو ساڵێک یادی دەکاتەوە و لە سەرجەم خاکی کوردستان و هەمیشە ڕۆژی بەرخۆدان بووە ب ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنان و داگیرکەران، هەر بۆیە دوژمنانی کوردستان هەمیشە لێی ترساون و هەموو هەوڵیان سڕینەوەی بووە لەناو مێشک و هەناوی ڕۆڵەکانی کورددا، بەڵام هیچ کات سەرکەوتوو نەبوون و نەیانتوانیوە، چونکە نەورۆز تەنیا یادکردنەوەی بۆنە نەبووە، بەڵکو سونبوولی تێکۆشان و بەرخۆدان بووە هەربۆیە سەرەڕای فشار و قەدەغەکردنی بەڵام گەلی کورد ئەم یادەی زۆر بوێرانە کردۆتەوە
ئیمڕۆش سەرەڕای ئەو قات و قڕی و برسیەتیەی دەستەڵاتداران لە باشووری کوردستان بەسەر خەڵکیان هێناوە، بەلام هێشتا یادەکە بە خۆشی دەکەنەوە، کە بەپێچەوانەوە دەبایە دەستەڵاتداران خەمێکیان لەو بارودۆخە بخواردبایە و چارەسەریان بکردبایە
لەم ڕۆژە پێرۆزەدا، حزبی ڕزگاریی کوردستان بەهەلی دەزانێ کە داوای خۆسگوزەرانی و چارەسەری برسێتی و باری ئابووری سەختی سەرسانی خەلکی کوردستان بکات، بۆئەوەی خەلک بتوانێ بە سکی تێر ژیانیان بەسەربەرن و ژیانێکی سەربەرزانە لە کوردستانی ئازاد بژین
نوێنەرایەتی ئوسترالیای حزبی ڕزگاریی کوردستان
٢٣ی ئاداری ٢٠٢٤ی زایینی بەرامبەر بە ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤