ئافەرینی دوژمن، دەتکات بە ناپاک
نێوانی داگیرکەرو داگیرکراو کوشتن و بڕین و کاولکردن وخوێن ڕشتن و وکاولکاریە، بەڵام دوژمن و داگیرکەران هەمیشە هەوڵی کڕینی خەڵکانی دەروون نەخۆش و بێنامووس و بێ شەرەف دەدەن، بەتایبەتی ئەوانەی کە هیچ بە تەنگ دۆزی نیشتمانەوە نایەن لەپێناو مانەوەیان لە دەسەڵات و پاراستنی ماڵ وموڵکیان گوێ بە هیچ شتێک نادەن، تەنانەت گەر کار بگاتەفرۆشتنی دایک وخوشک وژنەکانیشیان
ئیدی ئەم جۆرە مرۆڤانە هەمیشە بە ئافەرینی دوژمن خۆشحاڵ دەبن، بەڵام نازانن هەرکاتێ دوژمن یان داگیرکەر پێی وتی ئافەرین ئەوکاتە تۆ خائین ونیشتمان فرۆشی، چونکە داگیرکەر هەمیشە لە دەست نیشتمانپەروەر وشۆڕشگێڕان ڕادەکات، بەڵام لەبەردەم خائین و نیشتمان فرۆش وبەرژەوەندیخوازان نزیک دەبێتەوە. داگیرکەرو دوژمن پێت ناڵێت مامە تا وانەکەی بۆ نەگری. داگیرکەر خەڵکانی خائینی هەروا ناوێت تاوەکو برا و هاوڵاتیەکەی خۆی بۆ نەکوژێت، تاوەکو ئەو شۆڕشگێڕانەی خۆی لێیان ڕادەکات خائینەکە بۆیان نهکوژێت
بەداخەوە هەموو ئەو نەهامەتیانەی بەهۆی ئەو مرۆڤە خائین و نیشتمان فرۆشتنەوە کوردستان ڕوبەڕووی بۆتەوە هەمووی هەبووە و بەردەوامیش هەیە. ئەوەتا سەرسەختترین دووژمنی کورد و داگیرکەری کوردستان کە ڕۆژانە مرۆڤی کورد دەکوژێت و کوردستان کاول و وێران دەکات، بە فڕۆکە، فڕندە و سەربازیەوە ئیمڕۆ شارێکی دێرینی وەک هەولێری هۆلاکۆ بەزێنی بە ئاڵای تورکیا بۆ دەڕازێنرێتەوە وشەقام وکۆڵانەکانی بەئاڵای شوم وتیرۆریزمی تورکی بۆ دەڕازێنرێتەوە و دەست لەسەر سنگ بۆ ئەردۆگانی تیرۆریزم دەوەستن، تەنها لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی بنەماڵەکەیان، بەڵام نازانن باشترین مەدالیای خیانەتیان پێدەدات و ڕوویان لەبەرامبەر گەلەکەیان ڕەشتر بکات
ئەردۆگانی کە دەستی بەخوێنی هەزاران ڕۆڵەی کورد سوورە لە هەر پێنج پارچەی کوردستان، کەچی لەهەولێر پێشوازی لێ دەکرێت لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی خۆیان و دەسەڵاتەکەیان بەڵام بیریان چووە دادگەی گەل لێیان نابورێت و دەیانخاتە زبڵدانی مێژووەوە، چونکە مێژوو زۆری وەهای گۆڕبەگۆڕ کردووە...بەڵام خەڵکی هەولێری خۆڕاگر سەریان بۆ ئەو دەسەڵاتە خۆفرۆشە دانانەوێنن و هەڵوێستی شۆڕشگێرانەی خۆیان دەنوێنن کە ئەوەش پەیامێکە بۆ ئەردۆگانی تیرۆرست کە تا سەربەخۆیی کوردستان و کۆمەڵگەیەکى یەکسان تتێدەکۆشن
دکتۆر شۆڕش علی تیله کۆیی
ئه ندامی مه کته بی سیاسی حزبی ڕزگاریی کوردستان